Wednesday, 24 April 2013
Tuesday, 16 April 2013
Recognizing genocide against Kurdish people
The British
parliament formally recognises genocide against Kurdish people in Iraq as this
has been mentioned in its formal website on 28 Feb 2013.
په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا به فه‌رمی دانی ناوه و دووپاتی كردۆته‌وه له سه‌ر جینۆسایدی دژی گه‌لی
كورد له عیراق ئه‌مه‌ش وه‌ك داننانیكه به بریاره‌كانی دادگا‌و په‌رله‌مانی
عیراقی . وه له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه بریاری داوه هانی وولاتانی تر‌و
كۆمه‌لگای نیوده‌وله‌تی به تایبه‌ت وولاتانی وئه‌وروپا بدات له سه‌ر داننان به
جینۆسایدی گه‌لی كوردتا بكه‌ویته ئه‌رشیفی نیوده‌وله‌تی وبناسرێ
http://www.parliament.uk/business/committees/committees-a-z/commons-select/backbench-business-committee/news/25th-anniversary-of-kurdish-genocide-debate/
كلیلێك بۆ هه‌رێمه چه‌ق به‌ستووه‌كه!
له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ناسكه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌و ئه‌و
ئاڵۆزی و تهمومژاویهی هه‌یه له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، دوای ڕووداوه‌كانی به‌هاری
عه‌ره‌بی و ده‌ركه‌وته‌كانی كه هیچ كه‌س ناتوانێت به ئاسانی پیشبینی ئه‌نجامه‌كانیان
بكات چۆن ده‌بێ و چی دێته ئارا، ده‌بوایه ئێمه‌ی كورد له ئێستادا له هه‌موو
كات زیاتر به یه‌كگرتووی و یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌وه مامه‌ڵه‌مان له گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا هه‌بوایه‌و به یه‌ك
به‌رنامه‌و یه‌ك گووتاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ڕووبه‌روی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان
بباینه‌وه و به قازانجی زیاتری نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سكه‌وتی زیاتره‌وه لێ ی ده‌ربچین.به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر جێگه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ
ی هه‌رێمی كوردستانی پێ دا ده‌ڕوا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه وه ده‌توانم بڵێم
بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كات زیاتر ئالۆزو چه‌ق به‌ستووه كه
خه‌ڵك هه‌موو سه‌ری لێ شێواوه و نازانێت به‌یانی چی ڕوو ده‌دات چی بكات وه پارته
سیاسیه‌كانیش هه‌ریه‌ك به به‌رنامه‌و ستراتیژی جیا‌و دژ به یه‌ك دابه‌ش بوونه به
سه‌ر سێ به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و بێ لایه‌ن، وه ئه‌م دابه‌ش بوونه
گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو جه‌ماوه‌رو شه‌قامیش كه ده‌توانین ناوی بنێین له‌ت بوونی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ، ڕۆژانه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌كان حزبی و ئه‌هلی و ... كار ده‌كه‌ن
له ژێر گروپ و ناوی جیاجیا به هه‌زاران بوختان و جوێن و قسه‌ی ناشیرین و خائین
كردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر كه‌وتونه‌ته گیانی یه‌كتری و ئه‌م كه‌لتوره فێری میلله‌ت
و نه‌وه‌ی نوێش ده‌كه‌ن كه ئاسه‌واره‌كانی وا به ئاسانی چارهناكرێن و مه‌ترسیان
له سه‌ر داهاتووی میللهتهكشمان هه‌یه، به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕی ڕگهیاندنه
ببینین ئه‌وا یه‌ك كورد به پاكی ده‌رناچێت به ڵكو هه‌مووی یان دزه و جه‌رده‌یه
یان پیاو كوژه یان خۆفرۆش و خائنه یان دكتاتۆرو زاڵمه یان تیرۆرست و كۆنه‌په‌رست
و دواكه‌وتووه یان و یان و یان ... چونكه ئه‌مه قسه‌ی ئه‌مڕۆی راگه‌یاندنه
كانی كوردستان و كادر‌و لایه‌نگرانی پارته سیاسیه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستانه، كه
ڕۆژانه كهووتوونهته گیانی یهكترو ئه‌م قسانه به یه‌كتری ده‌ڵێن و یه‌كتری پێ
ناشیرین ده‌كه‌ن وه هه‌مووشیان كه ئه‌م قسانه ده‌ڵین به به‌رامبه‌ره‌كانیان له
گه‌ڵ ئه‌وه خۆشیان به په‌پووله‌و كوردپهروهرو نیشتمان په‌روه‌رو ڕزگار كه‌ری
كوردستان و ... ناوده‌به‌ن بۆیه دیسان ده‌ڵیم هه‌موو شتێكمان تیكه‌ڵ بووه من و
خه‌ڵكیش نازانین كێ دزه‌و ..... كێ په‌پووله ... له ئه‌نجامدا ستراتیژوههنگاوه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له بیر چۆته‌وه كه ئه‌ویش دابین كردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆیه
بۆ كوردستان كه سه‌دان ساڵه كورد خه‌باتی بۆ دهكاو قوربانی بۆ ده‌دات، ئه‌م ئه‌زموونه‌ش
زۆر دووباره بۆته‌وه له مێژووی كوردستان و زیانی زۆریشی پێگه‌یاندووین به ڵام
به داخه‌وه وا ئه‌مرۆ دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه.
بۆیه من پێم وایه كلیلی چاره‌كردنی ئه‌م بارۆ دۆخه‌ی
ئه‌مڕۆی كوردستان بریتیه له كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌موو پارت و كه‌سایه‌تی
ساسی و ڕۆشنبیرو یاساناس و چین و توێژه جیاوازه‌كانی كوردستان به جیاوازی بیر‌و
ئایدۆلۆژیا‌و باوه‌ڕی ئایینی و سیاسی له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له ژێر چه‌تری
ئه‌م كۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه دا كۆببنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی دانانی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی
تا ببێته به‌رنامه‌ی كار بۆ قۆناغی ئێستا‌و داهاتووی كوردستان وه چۆنیه‌تی
كاركردن و خه‌باتی سیاسی كورد له ههرپارچهیهك باس بكرێت و سه‌باره‌ت به باری
هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه جیاوازه‌كان به‌رنامه‌و پڕۆژه و دیدگای سیاسی خۆیان
بخه‌نه ڕوو تاوتوێ ی بكه‌ن له گه‌ڵ ئه‌وانی تر سه‌باره‌ت به:
1) بابه‌ته نێو خۆییه‌كان وه‌ك سیسته‌می حوكمڕانی و پرسی
دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چاكسازی و مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی بێكاری و ستراتیژیه‌تی ئابووری
و باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك و خزمه‌تگوزاریه‌كان وسه‌روه‌ری یاسا‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی
...
2) بابه‌ته ده‌ره‌كیه‌كان و مامه ڵه كردن له گه‌ڵ كێشه
هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه ك مه‌سه‌له‌ی جێبه جێ كردنی مافه‌كانی
كورد له ده‌ستور و ماده‌ی سه‌دو چل و پرسی هاوبه‌شی له بڕیاری نیشتیمانی و مه‌سه‌له‌ی
پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز‌و داهات و میزانیه ...
3) بابه‌تی دیاری
كردنی چه‌ند ئالیه‌تێك له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد له
پارچه‌كانی تری كوردستان و چۆنیه‌تی یارمه‌تی دانیان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان
...
به جۆرێك له سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه هه‌موو لا
به‌رنامه‌و دیدگای خۆی بخاته ڕوو وه مناقشه بكرێن و له كۆتا هه‌موو لا بگه‌نه
یه‌ك به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی تا ببێته به‌رنامه‌ی كار بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان
وه‌ك میساقی شه‌ره‌ف په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن تا قۆناغی ئێستای كوردستان تێپه‌ڕێنین و
هه‌نگاو بنێین بۆ قۆناغێكی نوێ كه ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وله‌تی
كوردیه، وه ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌ش چه‌ند كارێكی پێویسته وه‌ك:
ئه‌م شه‌ڕه ئیعلامیه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان لایه‌نه
سیاسیه‌كانه ڕابگیرێت و زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ شوێنی بگرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها
گرنگتر له‌وه هه‌موو لا باوه‌ڕ به‌وه بهێنن كه له خه‌باتیان دا به‌كارهێنانی
هیزو چه‌ك له بیری خۆیان ببه‌نه ده‌رو په‌یڕه‌وی له زمانی عه‌قڵ و لۆژیك بكه‌ن
به تایبه‌ت لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌روه‌ها هه‌موو لا تاكه مه‌به‌ستیان له به‌شداری
كردنیان له‌و كۆنگره نه‌ته‌وییه سه‌رخستنی كۆنگره‌كه بێت و گفتۆگۆ و دانیشتن وه‌ك
تاكه ڕێگه هه‌ڵبژێرن له مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ یهكترو گه‌یشتن به به‌رنامه‌یه‌كی
نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی. وه هه‌موو ئه‌مانه زههمینه ده‌ڕه‌خسێنن بۆ به‌ستنی
كۆنگره‌كه‌و سه‌رخستنی . بۆیه له كۆتایی دا ده‌ڵیم كوردستان له ئه‌مڕۆ دا له
دۆخێكی چه‌ق به‌ستووه‌و بۆته گۆمێكی مه‌نگ پێویسته و ئه‌ركی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات
و ئۆپۆزسیۆن و تێكڕای پارته سیاسیه‌كانی كوردستانه به‌ردی خۆیان بخه‌نه ئه‌و
گۆمه‌و بیشڵه‌قێنن و خه‌ڵك له‌و چه‌ق به‌ستووییه ڕزگاربكه‌ن.
Subscribe to:
Posts (Atom)
ئه‌مه ناونیشانی ووتارێكمه كه له به‌رواری 11/2/2016له سایتی كوردستان نێت :بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌م لینكه‌وه ده‌توانن بیخوێن...
-
ئه‌مه ناونیشانی ووتارێكمه كه له به‌رواری 11/2/2016له سایتی كوردستان نێت :بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌م لینكه‌وه ده‌توانن بیخوێن...
-
كلیلێك بۆ هه‌رێمه چه‌ق به‌ستووه‌كه ! له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ناسكه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه‌و ئه‌و ئاڵۆزی و تهمومژاویهی هه...
-
The British parliament formally recognises genocide against Kurdish people in Iraq as this has been mentioned in its formal website on 28...
