Friday, 20 March 2015


ئه‌مه‌ ناونیشانی ووتارێكمه‌ كه‌ له‌ به‌رواری 25/2/2015 له‌ سایتی خه‌ندان

 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌

http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=323&Jmara=3420


H.jpgدان نان به‌ به‌رپرسیارێـتی ...


حمد كریم حمد – مامۆستای زانكۆ

هه‌رپۆست و ئه‌ركێك بێنیه‌ پیش چاوی خۆت له‌ ئه‌نجامدا به‌رپرسیارێتی به‌ دواوه‌ دێت، به‌و مانایه‌ی وه‌رگرتنی كارێك یان پۆستێك له‌ كه‌رتی تایبه‌ت بێت یان گشتی بریتیه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی چه‌ند ئه‌رك و فه‌رمانێك بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وندیه‌ك. ئه‌وه‌ی جێ ی تێ ڕامانه‌ له‌ ئێستادا دیارده‌یه‌ك په‌یدا بووه‌ كه‌ هه‌موو كه‌س خۆی له‌ به‌رپرسیارێتی ده‌دزێته‌وه‌و ده‌یخاته‌ سه‌رئه‌وانی تر. به‌ تایبه‌ت به‌رپرسانی كه‌رتی گشتی كه‌ داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان به‌رێوه‌ ده‌به‌ن و بوونه‌ته‌ هه‌لبژێردراوی هاولاتیان بۆ خزمه‌تی گشتی. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ كاروچالاكیه‌كانیان ده‌گیرێت.

ئه‌م دیارده‌یه به‌ جۆرێك بلاوبۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئاست و پله‌كانی به‌رپرسیارێتی گرتۆته‌وه‌، بۆ نمونه‌ كاری سه‌ره‌كی ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی ووڵات بریتیه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و ڕایی كردنی كاره‌كانی هاولأتیان هه‌ریه‌كه‌و له‌ بواری تایبه‌تمه‌ندی خۆیان وه‌ك: شاره‌وانی و ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌لأیه‌تی وئاسایش ... هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌كانیش ئه‌رك و چۆنیه‌تی ڕایی كردنی كاره‌كانیان به‌ یاساو ڕێنمای دیاری كراون، كه‌واته‌ له‌ كاتی هه‌لنه‌سان به‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ به‌رپرسیارێتیان بۆ درووست ده‌بێت. لێره‌دا ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌ یاساییه‌كه‌شه‌وه‌ سه‌یری نه‌كه‌ین ئه‌وا هه ر‌هیچ نه‌بێت له‌ ڕووی ویژدانی و ڕه‌وشتی و ده‌روونیه‌وه‌ ده‌بێ ئه‌و هه‌سته‌ لای ئه‌م به‌رپرسانه‌ درووست بێت، كه‌ له‌ ئاست ئه‌و ئه‌ركه‌ نه‌بوونه‌ و دان بنێن به‌وه‌ی كه‌ نه‌یان توانیوه‌ سه‌ركه‌وتوو بن له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، كه‌واته‌ بۆ له‌مه‌ودواش ناتوانن سه‌ركه‌وتوو بن بۆ یه‌ ده‌كرێت كاره‌كه‌یان بۆ یه‌كێكی تر جێبێلن و بوار بڕه‌خسێنن كه‌ كه‌سێكی شاره‌زا ترله‌ كاره‌كه‌یان بێنه‌ شوێنیان.به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ ووڵاتی ئێمه‌دا هیشتا نه‌بووه‌ به‌ كه‌لتوور بگره‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌ركه‌وتوو نین له‌ كاره‌كانیان سه‌ره ڕ‌ای ئه‌وه‌ی دان نانێن به‌ شكسته‌كانیان به‌ڵكو پاساویش دێننه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌كان و ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌ركه‌كانیان. به‌ جۆریك له‌ كاتی لێپێچانه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌م و كورتی وكێشه‌یه‌ك له‌ لایه‌نێك له‌ بواره‌كانی كۆمه‌ڵگا و بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ری، كه‌ به‌رپرس و نوینه‌ری لایه‌ن و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندار بانگ ده‌كرێت و پرسیاری لێ ده‌كرێت كه‌ به‌رێزم فلانه‌ كێشه‌ هه‌یه‌؟ به‌ریزتان لایه‌نی په‌یوه‌ندارن و په‌رپرسن له‌ چاره‌سه‌ر كردنی، ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ هیچ چاره‌سه‌ریه‌كی لا نیه‌ و خۆشی لێناكاته‌ به‌رپرسیار. له‌ هه‌مووی پێكه‌نیناوی ترئه‌وه‌یه‌ له‌ وه‌ڵامه‌كانی دا ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ به‌كاردێنێت ( به‌ڵێ ڕاسته‌ - ئه‌م كیشه‌ بوونی هه‌یه‌ – له‌ گه‌ڵتام _ منیش ڕام وایه‌ ... ) به‌ڵام كه‌ ده‌ڵێ ی باشه‌ كێ به‌رپرسه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنیان وه‌ڵامه‌كان سه‌دو هه‌شتا پله‌ ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه‌و هه‌زارو یه‌ك پاساو دێنێته‌وه‌ بۆ لادان و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ له‌ خۆی. ئه‌وه‌ له‌ كاتێك دا خودی خۆی لایه‌نی په‌یوند داره‌ به‌ كێشه‌كه‌و بانگكراوه‌ تا چاره‌سه‌ری بخاته‌ڕوو.

به‌ مانایه‌كی تر به‌رپرسه‌كه‌ش كه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ند داره‌ و به‌رپرسه‌ له‌ چاره‌كردنی كێشه‌كه‌ وه‌كو ئێمه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ و دان ده‌نێ به‌وه‌ی كه‌ ڕاسته‌ كیشه‌كه‌ هه‌یه‌و چی و چی ... به‌ڵام كه‌ ده‌گاته‌ خاڵی دیاری كردنی به‌رپرسیاری دانی پێدانانێ. به‌كورتی له‌ كۆتایی وه‌ڵامێكمان ده‌ست ناكه‌وێ و ده‌بێته‌ هه‌واڵه‌ كردنی به‌پرسێتی له‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و له‌وه‌وه‌ بۆ ئه‌م. ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ په‌رله‌مانتارانیشی گرتۆته‌وه‌ كه‌ دوا ڕیگای په‌نا بۆ بردنن له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان وبه‌ پێ ی یاسا نوێنه‌ری گه‌لن بۆچاودێری به‌رپرسان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ بۆ به‌ دواداچوونی كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتی و چاره‌سه‌ركردنیان. به‌ڵام وای لێهاتووه‌ په‌رله‌مانتارانیش به‌رامبه‌ر به‌ كه‌م و كورتی و كێشه‌كان وه‌ك ئێمه‌ ده‌ڵینه‌وه‌ نابێ وابێت – به‌ڵێ ڕاسته‌ - ئه‌مه‌ كارێكی هه‌ڵه‌یه‌ - پێویسته‌ وابكرێت و وابكرێت ... به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ بكه‌ن كێ بیكات و یان كه‌ وا ناكرێت كێ پێویسته‌ به‌ دواداچوونی بۆ بكات.

ئه‌م دیارده‌یه‌ وای كردووه‌ كه‌ ئێمه‌ بڵێین ڕاسته‌ ئێمه‌ به‌رنامه‌ی باش و بیرۆكه‌ی باش و یاسای باشمان هه‌یه‌ به‌ڵام كه‌ جێبه‌جێ نه‌كران و میزاج جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه‌ ئه‌وا به‌ پوڵێك یان با‌ ده‌زگا وفه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمان هه‌بێت  بۆ هه‌موو بواره‌كانی به‌ڕێوه‌ بردنی ووڵات  به‌ڵام كه‌ ڕۆڵی خۆیان نه‌دیت دیسان به‌ پوڵێك. به‌ڵام كه‌ی فه‌رمانبه‌رو به‌رپرس و توانای مرۆیی وامان هه‌بوو كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاری بكه‌ن و نرخی ئه‌و ئه‌رك و كارو شوێنه‌ بزانن كه‌ هه‌یانه‌ و پێیاندراوه‌ ئه‌وا ده‌توانین ده‌زگاو فه‌رمانگه‌ی باش و چاڵاكتر ببینین و پێشكه‌وتن وخزمه‌تگوزاری وخۆشگوزه‌رانی باشتر بێنه‌ دی بۆ ووڵات و هاونیشتیمانیان.





Wednesday, 19 November 2014


ئه‌مه‌ ناونیشانی ووتارێكمه‌ كه‌ له‌ به‌رواری 13/10/2014 له‌ سایتی خه‌ندان 

بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌:

http://xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=323&Jmara=64

H.jpg
بۆ په‌رله‌مان وپه‌رله‌مانتارانی كوردستان

حمد كریم

سه‌ره‌تا پره‌نسیپی بوون به‌ په‌رله‌مانتار له‌ بیردۆزی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی هاتووه‌ له‌ نێوانی فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمان به‌ سه‌ربراودا كه‌ له‌ سیسته‌می سیاسی ئه‌مرِۆی ووڵاتان له‌ شێوه‌ی دیموكراسیه‌تی ناڕاسته‌وخۆ (نوێنه‌رایه‌تی یان په‌رله‌مانی) دا به‌رجه‌سته‌یه‌. كه‌وایه‌ به‌ پێ ی ئه‌م گرێبه‌سته‌ گه‌ل له‌ ده‌وڵه‌تدا له‌ ڕێگای هه‌لبژاردن كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێرێ وه‌ك نوێنه‌ری خۆی بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ووڵات به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و واز دێنن له‌ به‌ شێك له‌ مافی خۆیان و ماف ده‌ده‌ن به‌ نوینه‌ره‌كانیان تا فه‌رماندارێتیان بكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر دابین كردنی ئاسایش و ژیانێكی باش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ... وه‌ هه‌رئه‌م گرێبه‌سته‌ش بناغه‌ی ده‌ستووری هه‌موو ووڵاتێكه‌ كه‌ كاری سه‌ره‌كی ده‌ستووریش ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ ده‌وڵه‌تدا له‌ سێ ڕوانگه‌ی سه‌ره‌كی دا:

 
یه‌كه‌م/ دیاری كردنی جۆری سیسته‌می سیاسی و ئابوری ده‌وڵه‌ت و جۆری ده‌سه‌ڵاته‌ گشتیه‌كان وه‌ك (یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری) وه‌ كارو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌كه‌یان و په‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ یه‌كتر .

دووه‌م/ دیاری كردنی ئه‌رك و ماف و ئازادیه‌ گشتیه‌كانی تاك كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته‌ ماف و ئازادیه‌كان دابین بكات به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ل كردونی به‌ ده‌سه‌ڵات, وه‌ سه‌پاندنی ئه‌ركه‌كانیش ده‌بێت تا ئه‌ندازه‌و سنووری پێویستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت له‌ دابین كردنی ژیانێكی‌ ئاسووده‌و هێمنی و ئاسایش بۆ خه‌ڵك كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركه‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ك به‌شێك له‌ گرێبه‌سته‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كه‌.

 
سێ یه‌م/ دیاری كردنی جۆری په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل و ئالیه‌ته‌كانی چاودێری گه‌ل به‌سه ر‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ڕێگای پره‌نسیپه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك و لانه‌دانی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ تایبه‌تمه‌ندی سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ گه‌ل پێ ی داون.

به‌ واتایه‌كی تر لێره‌دا مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌م ده‌به‌ستمه‌وه‌ به‌ خاڵی سێیه‌م كه‌ نابێ ده‌سه‌ڵاتداران كه‌ بۆ ئه‌م نووسینه‌م (په‌رله‌مانتارانن) وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ گه‌ل پێ ی داون له‌ ده‌ستور . ئه‌گه‌رچی ڕاسته‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان دانانی یاسایه‌ بۆ ڕێكخستنی بواره‌ جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ... ده‌وڵه‌ت به‌ قازانجی خه‌ڵك به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ تجاوزی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات كه‌ له‌ ده‌ستوور بۆی دیاری كراوه‌ كه‌ بناغه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه‌تی له‌ گه‌ڵ گه‌ل دا. كه‌واته‌ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌دراوه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕای گه‌ل له‌ ڕێگای پرس پێ كردن و ڕاسته‌وخۆ بڕیار وه‌رگرتن لێ ی له‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌. ئه‌مه‌ش به‌ ئالیه‌تی ڕاپرسی (ڕێفراندیوم) , وه‌ پێوه‌ر بۆ دیاری كردنی ئه‌ و بابه‌تانه‌ ی كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌ل بریتیه‌ له‌ ئه‌ندازه‌ی چاودێری خه‌ڵك‌ به‌ سه‌ر په‌رله‌مان .

به‌ نمونه‌ یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ری ده‌كات یاسای ماف و ئیمتیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه,‌ كه‌ لێره‌دا ڕاسته‌ ئه‌مه‌ بابه‌تێكه‌ ده‌ بێ به‌ یاسا ڕێك بخرێت وه‌ ده‌ركردنی یاساش كاری په‌رله‌مانه,‌ به‌ڵام كێشه‌ لێره‌ دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و یاسایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندی خودی په‌رله‌مانتاران خۆیان ، وه‌ له‌ ڕووی ئالیه‌تی چاودێری خه‌ڵك به‌ سه‌ریانه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ هیچ ئالیه‌تێكی یاسایی نیه‌ ڕێگه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران بگرێت كه‌ به‌ انصافه‌وه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربكه‌ن و تعسف نه‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و مافه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ بۆ دانانی یاسا. بۆیه‌ له‌ بارێكی وه‌هادا ده‌بێ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌ل و ڕای وه‌ربگرێت. لێره‌دا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گله‌یی ڕه‌وای خه‌ڵك له‌ زۆری ماف و ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ موچه‌ی زۆرو مافی خانه‌نشینی و پاسه‌وان ,كه‌ جیاوازیان له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی زۆر نا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ وه‌ هۆكاره‌ بۆ دروست كردنی جیاوازی چینایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خودی پره‌نسیپی نوێنه‌رایه‌تی كردنه ‌كه‌ ده‌بێت په‌رله‌مانتار له‌ خزمه‌تی گه‌ل دابێت نه‌ك له‌ سه‌ر باری گه‌ل و به‌ ده‌نگ و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ له‌ سامانی گشتی بخوات بێ ئه‌وه‌ی گه‌ل ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵات و مۆڵه‌ته‌ی پێدابێت .


دوای ئه‌م باسه‌ ئێستا كاتیه‌تی كه‌ داوایه‌ك بكه‌م له‌ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه‌ به‌م نزیكانه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌بینه‌ خاوه‌نی ده‌ستووریش. داواده‌كه‌م په‌رله‌مان یاساكانی تایبه‌ت به‌ ماف و ئیمتیازاته‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان  هه‌موار بكاته‌وه‌ و بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئاستی دادپه‌روه‌ری به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ماف وئیمتیازاته‌كان ئه‌وه‌نده‌ كه‌م نه‌بن كه‌ په‌رله‌مانتار نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌رێنێت وه‌ ئه‌ونده‌ زۆریش نه‌بن كه‌ جیاوازی چینایه‌تی و نایه‌كسانی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دروست بكات . بۆ دڵنه‌وایی خه‌ڵكیش باشتر ده‌بێت ئه‌م یاسایانه‌‌ ڕاپرسی بۆ بكرێت و گه‌ل بڕیاری له‌ سه‌ر بدات، چونكه‌ له‌ كۆتایی دا په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری ئه‌وانه‌ بۆیه‌ ده‌بێ گه‌ل خۆی ڕازی بێت چ ماف و ئیمتیازێك ده‌دات به‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی.  یاخود گه‌ر ڕاپرسیش نه‌بێت پێویسته‌ په‌ر‌له‌مانتاران به‌ هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی و بۆ جێبه‌جێ كردنی دادپه‌روه‌ری, خودی خۆیان له‌م قۆناغه‌ دا یاساكان له‌م بواره‌ هه‌موار بكه‌نه‌وه‌و تا له‌ داهاتوو ده‌كرێت له‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئالیه‌تێكی چاودێری به‌ نمونه‌ وه‌ك (چاودێری دادگای ده‌ستوری...) جێگیر بكرێت له‌ سه‌ر په‌رله‌مان بۆ یاساو بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ دیاری كردنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وكاربه‌ده‌سته‌ باڵاكانی تری ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر له‌ هه‌رێم دا. له‌ هه‌مان كاتدا به‌م هه‌نگاوه‌ په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش ده‌توانن ڕاسته‌وانه‌ له‌ گه‌ڵ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ یاسایی وسیاسیه‌كانی خۆیان، شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی تربه‌شداری بكه‌ن له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وقه‌یرانه‌ ئابووریه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌رهه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی به‌ گشتی. 

Friday, 3 October 2014


ئه‌مه‌ ناونیشانی ووتارێكمه‌ كه‌ له‌ به‌رواری 2/10/2014 له‌ سایتی كوردستان نێت 

بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌:



http://www.kurdistannet.org/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-03-29/1713-2014-10-02-04-43-45


H.jpgهه‌رێم له‌ ده‌رگاى به‌غدا ده‌دات و له‌ په‌نجه‌ره‌ وه‌ڵام وه‌رده‌گرێته‌وه‌!

پارێزه‌ر/ حمد كریم حمد






رِووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى پێك هینانى حكومه‌تى نوێ‌ ى عێرِاق و بابه‌تى به‌شدارى كورد له‌م حكومه‌ته‌و ئه‌و دانوستان و برِیارانه‌ى ده‌رچوون ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌. كه‌ هه‌ندێك دوا برِیارى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان بۆ به‌شدارى به‌ مه‌رجى پێدانى مۆڵه‌تى سێ‌ مانگ به‌ حكومه‌تى عیراق به‌ دروست داده‌نێن له‌ رِووى واقعى و خویندنه‌وه‌ى رِووداوه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان وه‌ له‌ لایه‌كى تر هه‌ندێكى تر به‌ شكستى كوردى داده‌نێن له‌ كه‌مى ده‌ستكه‌وت و وه‌لاخستن و به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى داواكاریه‌كان و به‌شدارى كردنێكى لاواز. ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ى دڵخۆشكه‌ربوو ئه‌مجاره‌ هه‌موو هێزه‌ كوردیه‌كان به‌ یه‌كه‌وه‌ برِیاریان دا به‌ ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ پاش برِیاره‌كه‌ هه‌ندێك له‌ هێزه‌كان له‌ لێدوان و رِاگه‌یاندنه‌كانیان خۆیان واده‌رده‌خه‌ن كه‌ له‌ گه‌ڵ برِیاره‌كه‌ نه‌بوونه‌, ئه‌وه‌ له‌ كاتێك دا له‌ كاتى ده‌ركردنى برِیاره‌كه‌ نوینه‌ریان هه‌بووه‌ و رِِایان هه‌بووه‌ به‌ڵام بۆ مزایده‌ى سیاسى و بۆ مجامه‌له‌ى خه‌ڵك له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان و له‌ رِاگه‌یاندنه‌كانیان له‌ له‌ ئه‌ستۆگرتنى ئه‌نجام و به‌پرسیاره‌تى برِیاره‌كه‌یان خۆیان ده‌دزنه‌وه‌. كه‌ ئه‌مه‌ واى كردووه‌ له‌ هه‌ردوو لایه‌نى نه‌یار (به‌غداو هه‌ولێر) ده‌ستكه‌وت به‌ ده‌ست بێنن و له‌ هه‌ردوو لا بخۆن و له‌ هه‌مان كات خۆیان واش پیشان بده‌ن كه‌ ده‌ورى سه‌ره‌كیان هه‌بووه‌ وبه‌شدار بوونه‌ له‌ برِیاره‌كان. له‌ كاتێك دا به‌شداریه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست كه‌وت و باشه‌یه‌ك هه‌بوو بڵێن ئێمه‌به‌ ده‌ستمان هێناوه‌ به‌شدار بووینه‌ تێیدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نشووستیه‌ك هه‌بێ بڵێن ئه‌ى ئێمه‌ نه‌مان گوت له‌گه‌ڵى نین بۆیه‌ خۆیان به‌ ساحێب له‌و نشووستیانه‌ نازانن كه‌ له‌ برِیاره‌كه‌ى به‌شدار بوونه‌. ئه‌م جۆره‌ له‌ سیاسه‌ت كردنه‌ به‌هانه‌یه‌كى داوه‌ته‌ ده‌ست نه‌یارانى كورد كه‌ هیزى هه‌رێمى كوردستان په‌رته‌وازه‌ بكه‌ن و یه‌كه‌ یه‌كه‌ هه‌ر هێزه‌و به‌ داواكاریه‌كى كه‌م رِازى بكات و له‌ئه‌نجامیش دا  داواكاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كوردستان و خه‌لكه‌كه‌ى پشتگوێ‌ بخات.

نموونه‌ بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ یه‌ كه‌ له‌ كاتێك دا داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌ رێگاى لێژنه‌ى دانوستانكارى كورد كه‌نوینه‌رانى هێزه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كوردستانى تیدا بوو خرانه‌ روو بۆ حكومه‌تى عیراق به‌ڵام ئه‌مان هه‌موویان رِه‌ت كرده‌وه‌و گوێیان بۆ نه‌گرت وه‌ ئه‌سلى كێشه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستانه‌ وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ ده‌زگاى شه‌رعى و هه‌لبژێردراوى خه‌ڵكى كوردستانن و نوینه‌رایه‌تى كورد ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك له‌ گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ رِێز گرتن له‌ برِیارى یه‌كگرتووى كورد بۆ به‌شدارى له‌ حكومه‌تى عیراق و به‌و مۆله‌ته‌ سێ‌ مانگیه‌ى كه‌ دایناوه‌ بۆ حكومه‌تى عیرا ق وه‌ بۆپیشاندانى نیازپاكى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌كردنى كیشه‌كانى له‌ گه‌ڵ به‌غدا نامه‌ى پیرۆزبایی و پشتگیریان ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادى كرد. وه‌ به‌ تایبه‌ت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌كه‌یدا داواى كردووه‌ كه‌ دانیشتنێك ئه‌نجام بدریت له‌ سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان. به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ دا له‌ برى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بینیمان به‌غدا و خودى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ‌ ى عیراق هاته‌ كوردستان و له‌ گه‌ڵ حزبه‌كان دانووستانى كرد و سه‌ردانى باره‌گاى حزبه‌كانى كرد كه‌ ئه‌مه‌ زۆر خه‌ڵك و لایه‌نى سیاسى به‌ هه‌نگاوى باش و ئه‌رینى وه‌سفیان كردو به‌ ده‌ستكه‌وت لێكیان دایه‌وه‌ له‌ كاتیك دا ئه‌مه‌ جارێكى تر شكاندنى ئیراده‌و شكۆى ده‌زگا فه‌رمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوو له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان. وه‌ك ئه‌وه‌ وابوو حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ده‌رگاى به‌غدا بدات به‌ڵام ئه‌وان زۆر بێشه‌رمانه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ وه‌ڵامى كوردستان ده‌ده‌نه‌وه‌.

وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سانیك به‌هانه‌ دێننه‌وه‌ كه‌ سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ لاى حزبه‌ كوردیه‌كان سه‌ردانى حزبى بووه‌ چونكه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پۆستى حزبى هه‌یه‌ له‌ ناو حزبى دعوه‌ , ئه‌وا ئه‌مه‌ به‌هانه‌یه‌كى لاوازه‌ به‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كاتیك به‌رِیزیان هاتووه‌ له‌ رِاگه‌یاندن نه‌گوترا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى دعوه‌ هاتۆته‌ كوردستان به‌ڵكو رِاگه‌یه‌نرا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد.  واته‌ ئه‌و پۆسته‌ى عه‌بادى كه‌ ئێستا له‌ كاردایه‌و كارى پێ‌ ده‌كرێ‌ و پێ‌ ى ناسراوه‌ و له‌ سه‌رى حسابه‌ پۆسته‌ فه‌رمیه‌ حكومیه‌كه‌یه‌تى كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقه‌ نه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى دعوه‌ . بۆیه‌ ده‌بوا ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ ده‌زگا نیشتمانى وفه‌رمیه‌كانى كوردستان بێت نه‌وه‌ك بۆ باره‌گا حزبیه‌كان.

بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چیتردانوستان له‌ سه‌ر پرسه‌ نیشتمانیه‌كان له‌ لایه‌ن حزبه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ مزایده‌و بازرگانى پێ‌ نه‌كرێ‌  وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نى نه‌یارى هه‌رێمى كوردستانیش به‌ بچووك نه‌مانبینن و له‌ سه‌ر ئاستى ده‌زگانیشتمانیه‌كان دانوستان له‌ گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى دانووستانه‌كانیش به‌ شاره‌زایى و ئه‌كادیمى به‌ پێ‌ ى هونه‌رى دانوستان و له‌ لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زاو پاڵپشت به‌ ستراتیج و به‌رنامه‌ ئه‌نجام بدرێن كه‌ ده‌ستكه‌وتیان بۆ خه‌ڵكى كوردستان هه‌بێ‌ و مافه‌كانى بپاریزن. ئه‌وا پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ دانووستان كردن له‌ سه‌ر پرسه‌ نیشتمانیه‌كان به‌ ده‌زگایی بكرێت و بخرێته‌ ژێر برِیارو ئیراده‌ى ده‌زگا نیشتمانى و فه‌رمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه‌ نوێنه‌رى یاسایى و شه‌رعى كوردستانن. وه‌ جارێكى تر رِێگه‌ نه‌درێت به‌رپرسانى فه‌رمى له‌ حكومه‌تى عیراق بێن له‌ باره‌گا حزبیه‌كان باسى بابه‌ت و كیشه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن وه‌ك كیانیكى یاسایى وحوكمى و فه‌رمى دانپێدانراو له‌ عێرِاق و جیهان. 

لینكی بابه‌ته‌كه‌ له‌ كوردستان نێت:

http://www.kurdistannet.org/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-03-29/1713-2014-10-02-04-43-45 

Thursday, 18 September 2014

ئه‌مه‌ ناونیشانی ووتارێكمه‌ كه‌ له‌ به‌رواری 3 سێپتێمبه‌ری 2014 له‌ كوردستان نێت بڵاو كراوه‌ته‌وه‌

پێشنیارێك بۆ سه‌ركردایه‌تى كوردستان و لێژنه‌ى دانوستانى كورد له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ‌ ى عێراق

نووسینى/ پارێزه‌ر – حمد كریم حمد
هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى ماسته‌ر له‌ یاساى گشتى له‌ زانكۆى برِونیل -  له‌نده‌ن


هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ كه‌ كورد له‌ عێراق له‌ سه‌رده‌مى رژێمه‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عێراق رِووبه‌رِووى ده‌یان شاڵاوى له‌ ناوبردن و تاوانى نێوده‌وله‌تى بووه‌ته‌وه‌, تا دواى رِووخانى رِژێمى عێراق له‌ سالى 2003 و دامه‌زراندنى دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عێراق, كه‌ دادگایه‌كى ناوخۆیى بوو بۆ دادگایى كردنى تاوانبارانى رِژێمى پێشووى عیراق له‌ سه‌رده‌مى حوكمى به‌عس دا. وه‌ له‌م دادگایه‌ دا تاوانه‌كانى جینوسایدو تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ كه‌ دژ به‌ كورد ئه‌نجام درابوون سه‌لمێنران, وه‌دادگاش حوكمى خۆى له‌ سه‌ر تاوانباران ده‌ركرد. له‌ دواى ئه‌وانیش مافى دا به‌ زیان لێكه‌وتووان و قوربانیان به‌ تۆمار كردنى داواى قه‌ره‌بۆ له‌ به‌رده‌م دادگا شارستانیه‌كان له‌ سه‌ر حكومه‌تى عیراق, وه‌ك میراتگرو جێگره‌وه‌ى حكومه‌ته‌كانى پێشووى عیراق. كه‌چى تا ئێستا حكومه‌تى عیراق ئه‌م ئه‌رك وئیلتیزامه‌ یاساییه‌ى خۆى جێبه‌جێ‌ نه‌كردووه‌, بۆقه‌ره‌بۆ كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى زیان لێكه‌وتووى كوردستان له‌م تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى له‌ دژى ئه‌نجام درابوون.

من لیره‌دا نامه‌وى به‌ درێژى بچمه‌ سه‌ر باسى هه‌ڵه‌ و فـێـڵه‌ یاسایى و سیاسیه‌كانى چۆنیه‌تى پێكهێنانى دادگاكه‌, كه‌ بۆ نه‌كرا به‌ دادگایه‌كى نێو ده‌وڵه‌تى. ته‌نها به‌ كورتى ده‌ڵێم (كه‌ رِاست بوو حكومه‌تى عیراق له‌ كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان ئه‌ندام نه‌بوو له‌نیزامى رِۆما بۆ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى) به‌لام له‌ دواى رِووخانى رِژێم له‌ سالى 2003 حكومه‌تى عیراق ده‌یتوانى ببیته‌ ئه‌ندام و رِاسته‌وخۆش داوا له‌ داگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى بكات تا لیكۆڵینه‌وه‌ بكات له‌ تاوانى سه‌رانى پێشووى عیراق (واته‌ ئه‌ندام بوون و رِه‌زامه‌ندى ده‌وڵه‌تى عیراق دیتوانى رِیگا به‌ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى بدات تا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانى رِژێمى پێشوو بكات). چوونكه‌ به‌ پێ‌ ى یاساى نێوده‌وڵه‌تى راسته‌ ده‌وڵه‌ت سه‌روه‌رى و مافى خۆى هه‌یه‌ به‌لام له‌ هه‌مان كات مافى وازهینانیشى هه‌یه‌ له‌ هه‌ر مافێكى خۆى. وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكرابا ئه‌وه‌ سوودى ئه‌وه‌ ى بۆ كورد ده‌بوو كه‌ دادگایى كردنى سه‌رانى رِژێمى عیراق ده‌بووه‌ دادگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى, وه‌ رِاسته‌وخۆ تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش دژ به‌كورد به‌ نێو ده‌وڵه‌تى  ده‌ناسران .

جگه‌ له‌ مانه‌ش ئیلتیزامى حكومه‌تى عیراقیش بۆ قه‌ره‌بۆ كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بۆ (زیانى مادى و مه‌عنه‌وى بۆخه‌لك و هاولاتى ئاسایى زیان لێكه‌وتووى كوردستان- وه‌ زیانى ژینگه‌یى و ژیرخانى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان تێكرِا) ده‌بووه‌ ئیلتیزامێكى نێوده‌وڵه‌تى.بۆیه‌ حكومه‌تى عیراق نه‌یده‌ توانى خۆ ى بدزیته‌وه‌ لێیان و دواى بخات. به‌لام ئه‌مه‌ له‌و كاته‌دا نه‌كراو له‌ سه‌ر كورد تیپه‌رِى. جگه‌ له‌مانه‌ ده‌بوایه‌ عیراق دواى ده‌رچوونى حوكمه‌كانى دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراق له‌ سه‌ر جینوسایدى كوردو تاوانى نێوده‌وڵه‌تى و تاوانى جه‌نگ دژ به‌ كورد, ببا به‌ ئه‌ندام له‌ نیزامى رِوما. به‌ تایبه‌ت كاتێك خودى په‌رله‌مانى عیراق به‌برِیارى ژماره‌ (26) له‌ سالى 2008 دانى نا به‌وه‌ى كه‌ (ئه‌و تاوانانه‌ى له‌ لایه‌ن رِژێمه‌كانى پێشوو دژ به‌ كورد ئه‌نجام دراون له‌ عیراق جینوسایده‌).1 كه‌واته‌ ده‌وڵه‌تى عیراق خودى حۆى له‌ رِیگاى په‌رله‌مانه‌كه‌ى دانى نا كه‌ كورد له‌ عیراق جینوساید كراوه‌.

پرسیار لێره‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى ئێستاى عیراق كه‌ له‌ دواى سالى 2003  وه‌ له‌ سیسته‌مێكى ناوه‌ندى گۆرِا بۆ وولاتیكى فیدراڵى, ئه‌مه‌ش له‌ ده‌ستوورى عیراقى سالى 2005 چه‌سپێنراوه‌ و رِاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ عیراقى نوى له‌ سه‌ر بنه‌ماى دیموكراتى و رێز گرتن له‌ مافه‌كانى مرۆڤ دروست كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش وه‌ك گه‌ره‌نتیه‌كى یاسایى و ئه‌خلاقیه‌ كه‌ جاریكى تر ئه‌م تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ له‌ عیراق رِوو ناده‌نه‌وه‌. كه‌واته‌ بۆ وه‌ك نیاز پاكیه‌ك بۆ ئه‌م بانگه‌شانه‌ ده‌وڵه‌تى عیراق له‌ دواى 2003 یان پاش ده‌رچوونى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى له‌ 2005 یان پاش ده‌رچوونى حوكمه‌كانى دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراق یان پاش دان نان به‌ جینوسایدى كورد له‌ 2008 نه‌بووه‌ ئه‌ندام له‌ نیزامى رِوما بۆ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى.هه‌رچه‌نده‌ عیراق له‌ 15 شوباتى 2005 چووه‌ ناو نیزامى رِوما به‌لام دواى دوو هه‌فته‌ كشایه‌وه‌ و بێ‌ ئه‌وه‌ى هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ . ئه‌مه‌ باس كراوه‌ له‌ وێبسایتى وولاتانى هاوپه‌یمانى نیزامى رِوما.2

ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بكرابا ئه‌وا زۆر له‌ له‌و رِووداوانه‌ى له‌ عیراق له‌ سالى 2005 ه‌وه‌ رِویانداوه‌ وه‌ك په‌راویز خستنى سیاسى كه‌ هۆكار بوون بۆ جه‌نگى تایفى و بگره‌ له‌ رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌كان تاوانى نێوده‌وڵه‌تیش رِوویانداوه‌ وه‌ك تاوانى جه‌نگ و دژه‌ مرۆڤایه‌تى له‌ شه‌رِى تایفى نیوان شیعه‌و سوننه‌كه‌ هه‌وڵى پاكتاوى یه‌كتریان ده‌دا. هه‌روه‌ها له‌ بۆمبارانكردنه‌كانى سوپاى عیراقى بۆ ناوچه‌كانى عیراقى بیگومان ئه‌وانه‌ به‌رپرسیاریان بۆ حكومه‌تى عیراق و كاربه‌ده‌ستانى دروست ده‌كرد كه‌ بكه‌رى راسته‌وخۆ یان هانده‌ر یان هۆكار بوون بۆ ئه‌م تاوانانه‌, له‌ رِووى دادگایی كردنیان و قه‌ره‌بۆ كردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتووان. واته‌ ئه‌گه‌ر عیراق ببا ئه‌ندام له‌ نیزامى رِوما و دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ كاربه‌ده‌ستانى عیراق به‌ تایبه‌ت په‌رپرسانى بالاى سیاسى و سه‌ربازى كه‌ بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان لا بووه‌ له‌ به‌رِیوه‌ بردنى وولات ٍسـڵیان ده‌كرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵه‌و تاوانانه‌. یان به‌ لاى كه‌م دواى ئه‌نجام دانى ئه‌م تاوانانه‌ ده‌توانرا ملاحقه‌ى یاسایى بكرین و په‌لكیشى به‌رده‌م دادگاى تاونى نیوده‌ولتى بكرێن. به‌ مانایه‌كى تر گه‌ر عیراق ئه‌ندام بووایه‌ له‌ نیزامى رِوما ئه‌وا دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بووه‌ چاودێرێك به‌ سه‌ر عیراق بۆ هه‌رتاوانێكى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ دادگاكه‌ ده‌یتوانى رِاسته‌وخۆ دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ بكاته‌وه‌ بۆ هه‌ر تاوانیكى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌ عیراق روویده‌دا وه‌ ملاحقه‌ى به‌رپرس و ئه‌نجامده‌رانیشى ده‌كرد.

به‌لام دیسان كه‌ ئه‌وه‌ش نه‌كراوه‌ فه‌رموون, گه‌ر ته‌نها له‌ ساڵى 2005 وه‌ ئه‌ژمار  بكه‌ین ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ له‌ عیراق رِوویانداوه‌ كه‌ بیگومان كه‌سانێكیان له‌ دوا بووه‌ یان لێ‌ ى به‌رپرسن, وه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونیان فه‌شه‌لى سیاسى عیراقى به‌ دوا داهات له‌ چه‌ق به‌ستوویى پرۆسه‌ى سیاسى و له‌ ده‌ستدانى ئاسایشى وولات و ئه‌و زیانانه‌ى كه‌ به‌ر هاولاتیانى عیراق كه‌وتووه‌. به‌لام كه‌س خۆى به‌ به‌رپرسار نازانێ‌ و تاوانباران و به‌رپرسانیش به‌ ئاسانى لێ‌ ى رِه‌ت بوون و تاكه‌ زه‌ره‌رمه‌ندیش هاولاتیانى عیراق بوون. ئه‌وه‌ له‌ كاتیك دا له‌ یاساى نێوده‌وڵه‌تى دا ده‌وڵه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنى هاولاتیانى خۆى, هه‌روه‌ك له‌ ریَِكه‌وتنى سالى 1948 تایبه‌ت به‌ (به‌رگرتن و سزادانى تاوانى جینوساید) دا هاتووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تان ده‌بێ‌ دوور بن و نابى جینوساید ئه‌نجام بده‌ن هه‌تا به‌رپرسن له‌وه‌ى كه‌ رِێگرى بكه‌ن له‌ ئه‌نجامدانى به‌ هه‌ر رِێگه‌یه‌ك كه‌ پێیان ده‌كرێت, هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ده‌وڵه‌تى خۆشیان بیت.3 ئه‌وه‌ چ جاى ئه‌وه‌ى عیراق وه‌ ك ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانى رِێگرى بكات له‌ جینوساید و تاوانى مرۆڤایه‌تى و جه‌نگ كه‌ ئه‌نجام دران و دوو باره‌ بوونه‌وه‌ دژ به‌ هاولاتیانى خۆى و له‌ ناوسنورى عیراق دا له‌ لایه‌ن گروپى تیرۆریستى داعش دژ به‌ كوردانى ئیزدى و كریستیان و شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان.

بۆیه‌ دیسان دیڵێمه‌وه‌ گه‌ر عیراق ئه‌ندام بووایه‌ له‌ دادگاى تاوانى نیوده‌وله‌تى ئیستا حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان بارى زۆر  سوك ده‌بوو له‌ ناساندن و ده‌ست پێ‌ كردنى لیكۆڵینه‌وه‌ له‌ وتاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى به‌رامبه‌ر كوردانى ئیزدى ئه‌نجام دران. هه‌تا پیویستى به‌ هه‌وڵ نه‌ده‌كرد تا دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى بێته‌ سه‌ر خه‌ت به‌لكو ئیستا دادگاكه‌ خۆى رِاسته‌وخۆ ده‌ستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش كردبوو وه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامدا ده‌بووه‌ پالپشتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ تر بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ رووى سیاسى و ئابوورى و پاراستنى مافى قوربانیه‌كان له‌ قه‌ره‌بۆ.

ئێستاش كاتى پێشنیاره‌كه‌م هاتووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان له‌ ماوه‌ى رِابردوو پرسى به‌ ئه‌ندام بوونى عیراقى له‌ نیزامى رِوما وه‌ك خاڵێكى سه‌ره‌كى یان وه‌ك داواكاریه‌كى سه‌ره‌كى خه‌ڵكى كوردستان نه‌خستۆته‌ سه‌ر میزى گفتوگۆ له‌ كاتى به‌شداریكردنى له‌ گفتوگۆكانى پیك هێنانى حكومه‌تى عیراق له‌ خوله‌كانى پێشوو. به‌لكو هه‌وله‌ كان له‌م لایه‌نه‌ ته‌نها له‌ ریگاى رِیكخراوه‌كانى كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نى و یاساناس و ماف پارێزان و هه‌وڵى گروپ و رِێكخراوه‌یى بووه‌ كه‌ هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه‌. به‌لام هه‌روه‌ك له‌م نوسینه‌م رِوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند گرنگ بووه‌ بۆ كورد و خه‌ڵكى كوردستان بۆیه‌ ده‌بووا ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كێك بیت له‌ مه‌رج و داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌ رِابردوو دا شان به‌ شانى بابه‌تى (ماده‌ى 140 – بودجه‌- پیشمه‌رگه‌ (بودجه‌و پرچه‌ك كردنى) – نه‌وت و گاز- هاوبه‌شى له‌ بریارى سیاسى( .

له‌ به‌ر ئه‌مانه‌ له‌ ئیستادا كه‌كورد له‌ سه‌روبه‌ندى گفتوگۆى به‌شدارى كردنه‌ له‌ خولى سێیه‌مى پێك هێنانى حكومه‌تى عیراق, پێشنیار ده‌كه‌م بۆ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانوستان كه‌ ئه‌ندام بوونى عیراق له‌ نیزامى رِوماو دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌نه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رج و داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان. چوونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك بۆ داهاتوو گرنگه‌ كه‌ گه‌ره‌نتیه‌ك ده‌بێ‌ بۆ خه‌ڵكى كوردستان بگره‌ ته‌واوى عیراق له‌ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى له‌م وولاته‌. هه‌روه‌ها ده‌كرێت رِیگایه‌ك بێت بۆ گه‌یاندنى كه‌یسى جینوسایدى كوردانى ئیزدى به‌ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى چوونكه‌ یه‌كێك له‌ رِیگاكانى ده‌ست كردن به‌ لێكوڵینه‌وه‌و جولاندنى كه‌یس له‌ به‌رده‌م دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى بریتیه‌ له‌ داواكردنى خودى ده‌وڵه‌ت و رِازى بوون و رِیگه‌دان به‌ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌رتاوانێكى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌سنوورى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ دا رِوویانداوه‌.

 بۆیه‌ له‌ رِووى یاسایى كورد ده‌توانێت ئه‌وه‌ بكاته‌ مه‌رجى به‌شدارى له‌ حكومه‌تى عیراق كه‌ عیراق ببیته‌ ئه‌ندام له‌ نیزامى رِوما وه‌ پاشان عیراق داواش بكات له‌ دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ بێت لیكۆڵینه‌وه‌ بكات له‌ تاوانى جینۆسایدى كوردانى ئیزدى له‌ شه‌نگال. كه‌ لام وایه‌ ئه‌مه‌ رِیگایه‌ كى نزیك و به‌سوود ده‌بیت بۆ ناساندنى تاوانه‌كه‌ و به‌ نێوده‌وڵه‌تى كردنى هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌ره‌بۆ بۆ قوربانیه‌كان. وه‌ ئه‌گه‌ر عیراق به‌م مه‌رجه‌ رِازى نه‌بێت پێم وایه‌ ده‌بێ‌ پرسیارو گومانێكى گه‌وره‌ لاى نوێنه‌رانى كوردو خه‌ڵكى كوردستان درووست بیت كه‌ده‌بێ‌ وه‌لام بدرێته‌وه‌ پرساره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ - بۆ عیراق به‌مه‌ رِازی نابێت ؟؟؟ هه‌روه‌ها دوور مه‌بینن مه‌ینه‌تیه‌كانى پێشوو بۆ سه‌ر كوردستان چه‌ند باره‌ ببنه‌وه‌!

به‌ هیواى داهاتوویه‌كى گه‌شتر  بۆ كوردستان و خه‌ڵكه‌ خۆرِاگرو مرۆڤ دۆسته‌كه‌ى
سه‌ركه‌وتوو بن ...

سه‌رچاوه‌كان:

1-         العراق – اتحادی – قرار رقم 26 فی 10-09-2008 لوقائع العراقیه‌  | رقم العدد:4087 | تاریخ:22/09/2008 | عدد الصفحات: 1 | رقم الصفحه‌:1
< http://www.iraqld.com/LoadLawBook.aspx?SP=ALL&SC=261120087557616>

        Coalition for the International Criminal Court2-
< http://iccnow.org/?mod=country&iduct=80>

3-         اتفاقیه‌ منع جریمه‌ الإباده‌ الجماعیه‌ والمعاقبه‌ علیها 1948
< http://www1.umn.edu/humanrts/arab/b087.html> 

لینكی بابه‌ته‌كه
‌ 
http://www.kurdistannet.org/2014/index.php/2013-12-26-19-02-03/2013-12-26-19-03-29/1558-2014-09-03-20-13-22

Tuesday, 23 July 2013

پـێـشنیارێك بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان


سه‌ره‌تا پره‌نسیپی بوون به‌ په‌رله‌مانتار له‌ بیردۆزی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی هاتووه‌ له‌ نێوانی فه‌رمانڕه‌وا و فه‌رمان به‌ سه‌ربراودا كه‌ له‌ سیسته‌می سیاسی ئه‌مرۆی وولاتان له‌ شێوه‌ی دیموكراسیه‌تی ناڕاسته‌وخۆ (نوێنه‌رایه‌تی یان په‌رله‌مانی) دا به‌رجه‌سته‌یه‌. كه‌وایه‌ به‌ پێ ی ئه‌م گرێبه‌سته‌ گه‌ل له‌ ده‌وڵه‌تدا له‌ ڕێگای هه‌لبژاردن كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێرێ وه‌ك نوێنه‌ری خۆی بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ووڵات به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و واز دێنن له‌ به‌ شێك له‌ مافی خۆیان و ماف ده‌ده‌ن به‌ نوینه‌ره‌كانیان تا فه‌رماندارێتیان بكه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر دابین كردنی ئاسایش و ژیانێكی باش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ... وه‌ هه‌رئه‌م گرێبه‌سته‌ش بناغه‌ی ده‌ستووری هه‌موو ووڵاتێكه‌ كه‌ كاری سه‌ره‌كی ده‌ستووریش ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ ده‌وڵه‌ت له‌ سێ ڕوانگه‌ی سه‌ره‌كی دا:

 
یه‌كه‌م/ دیاری كردنی جۆری سیسته‌می سیاسی و ئابوری ده‌وڵه‌ت و جۆری ده‌سه‌ڵاته‌ گشتیه‌كان وه‌ك (یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری) وه‌ كارو تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌كه‌یان و په‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ یه‌كتر .

دووه‌م/ دیاری كردنی ئه‌رك و ماف و ئازادیه‌ گشتیه‌كانی تاك كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته‌ ماف و ئازادیه‌كان دابین بكات به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ل كردونی به‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ سه‌پاندنی ئه‌ركه‌كانیش ده‌بێت تا ئه‌ندازه‌و سنووری پێویستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت له‌ دابین كردنی ژیانێكی‌ ئاسووده‌و هێمنی و ئاسایش بۆ خه‌ڵك كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركه‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ك به‌شێك له‌ گرێبه‌سته‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كه‌.

 
سێ یه‌م/ دیاری كردنی جۆری په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل و ئالیه‌ته‌كانی چاودێری گه‌ل به‌سه ر‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ ڕێگای پره‌نسیپه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك و لانه‌دانی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران له‌ تایبه‌تمه‌ندی سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ گه‌ل پێ ی داون.

به‌ واتایه‌كی تر لێره‌دا مه‌به‌ستی نووسینه‌كه‌م ده‌به‌ستمه‌وه‌ به‌ خاڵی سێیه‌م كه‌ نابێ ده‌سه‌ڵاتداران كه‌ بۆ ئه‌م نووسینه‌م (په‌رله‌مانتارانن) وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ گه‌ل پێ ی داون له‌ ده‌ستور . ئه‌گه‌رچی ڕاسته‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی په‌رله‌مان دانانی یاسایه‌ بۆ ڕێكخستنی بواره‌ جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ... ده‌وڵه‌ت به‌ قازانجی خه‌ڵك به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ تجاوزی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات كه‌ له‌ ده‌ستوور بۆی دیاری كراوه‌ كه‌ بناغه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه‌تی له‌ گه‌ڵ گه‌ل دا. كه‌واته‌ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌دراوه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕای گه‌ل ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگای پرس پێ كردن و ڕاسته‌وخۆ بڕیار وه‌رگرتن لێ ی له‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ئالیه‌تی ڕاپرسی (ڕێفراندیوم) .وه‌ پێوه‌ر بۆ دیاری كردنی ئه‌ و بابه‌تانه‌ ی كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌ل بریتیه‌ له‌ ئه‌ندازه‌ی چاودێری خه‌ڵك‌ به‌ سه‌ر په‌رله‌مان .

به‌ نمونه‌ یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مان ده‌ری ده‌كات یاسای ماف و ئیمتیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌ كه‌ لێره‌دا ڕاسته‌ ئه‌مه‌ بابه‌تێكه‌ ده‌ بێ به‌ یاسا ڕێك بخرێت وه‌ ده‌ركردنی یاساش كاری په‌رله‌مانه‌ به‌ڵام كێشه‌ لێره‌ دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و یاسایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ماف و به‌رژه‌وه‌ندی خودی په‌رله‌مانتاران خۆیان ، وه‌ له‌ ڕووی ئالیه‌تی چاودێری خه‌ڵك به‌ سه‌ریانه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ هیچ ئالیه‌تێكی یاسایی نیه‌ ڕێگه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران بگرێت كه‌ به‌ انصافه‌وه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌ربكه‌ن و تعسف نه‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و مافه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ بۆ دانانی یاسا. بۆیه‌ له‌ بارێكی وه‌هادا ده‌بێ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌ل و ڕای وه‌ربگرێت. لێره‌دا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی گله‌یی ڕه‌وای خه‌ڵك له‌ زۆری ماف و ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌ موچه‌ی زۆرو مافی خانه‌نشینی و پاسه‌وان كه‌ جیاوازیان له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی زۆر نا دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ وه‌ هۆكاره‌ بۆ دروست كردنی جیاوازی چینایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی خودی پره‌نسیپی نوێنه‌رایه‌تی كردنه ‌كه‌ ده‌بێت په‌رله‌مانتار له‌ خزمه‌تی گه‌ل دابێت نه‌ك له‌ سه‌ر باری گه‌ل و به‌ ده‌نگ و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ له‌ سامانی گشتی بخوات بێ ئه‌وه‌ی گه‌ل ئه‌و ماف و ده‌سه‌ڵات و مۆڵه‌ته‌ی پێدابێت .

دوای ئه‌م باسه‌ ئێستا كاتیه‌تی كه‌ پێشنیاره‌كه‌م بخه‌مه‌ ڕوو بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان كه‌ به‌م نزیكانه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌بینه‌ خاوه‌نی ده‌ستووریش كه‌ پێویسته‌ یاسای ماف و ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌موار بكاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك بیگه‌رێنیته‌وه‌ بۆ ئاستی دادپه‌روه‌ری به‌ جۆریك ماف وئیمتیازاته‌كان ئه‌وه‌نده‌ كه‌م نه‌بن كه‌ په‌رله‌مانتار نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌رێنێت وه‌ ئه‌ونده‌ زۆریش نه‌بن كه‌ جیاوازی چینایه‌تی و نایه‌كسانی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ دروست بكات. بۆ دڵنه‌وایی خه‌ڵكیش باشتر ده‌بێت ئه‌م یاسایه‌ ڕاپرسی بۆ بكرێت و گه‌ل بڕیاری له‌ سه‌ر بدات، چونكه‌ له‌ كۆتایی دا په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری ئه‌وانه‌ بۆیه‌ ده‌بێ گه‌ل خۆی ڕازی بێت چ ماف و ئیمتیازێك ده‌دات به‌ نوێنه‌ره‌كه‌ی. یاخود گه‌ر ڕاپرسیش نه‌بێت پێویسته‌ په‌له‌مانتاران به‌ هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی و بۆ جێبه‌جێ كردنی دادپه‌روه‌ری خودی خۆیان یاساكه‌ هه‌موار بكه‌نه‌وه‌و تا له‌ داهاتوو ده‌كرێت له‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئالیه‌تێكی چاودێری به‌ نمونه‌ وه‌ك (چاودێری دادگای ده‌ستوری...) جێگیر بكرێت له‌ سه‌ر په‌رله‌مان بۆ یاساو بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ دیاری كردنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وكاربه‌ده‌سته‌ باڵاكانی تری ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر له‌ هه‌رێم دا.

 
له‌ گه‌ڵ هیوای زۆرم بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی هێمن و به‌ گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و منافه‌سه‌ی شارستانیانه‌ی سه‌رده‌م له‌ ڕیگای خستنه‌ڕووی باشترین به‌رنامه‌ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی سیاسی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری له‌ كوردستان.

 سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك




Tuesday, 16 April 2013

Recognizing genocide against Kurdish people


The British parliament formally recognises genocide against Kurdish people in Iraq as this has been mentioned in its formal website on 28 Feb 2013. 

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ فه‌رمی دانی ناوه‌ و دووپاتی كردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر جینۆسایدی دژی گه‌لی كورد له‌ عیراق ئه‌مه‌ش وه‌ك داننانیكه‌ به‌ بریاره‌كانی دادگاو په‌رله‌مانی عیراقی . وه‌ له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بریاری داوه‌ هانی وولاتانی ترو كۆمه‌لگای نیوده‌وله‌تی به‌ تایبه‌ت وولاتانی وئه‌وروپا بدات له‌ سه‌ر داننان به‌ جینۆسایدی گه‌لی كوردتا بكه‌ویته‌ ئه‌رشیفی نیوده‌وله‌تی وبناسرێ


http://www.parliament.uk/business/committees/committees-a-z/commons-select/backbench-business-committee/news/25th-anniversary-of-kurdish-genocide-debate/

ئه‌مه‌ ناونیشانی ووتارێكمه‌ كه‌ له‌ به‌رواری 11/2/2016له‌ سایتی كوردستان نێت  :بڵاو  كراوه‌ته‌وه‌ له‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن بیخوێن...